شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-14 14:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوا ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان تا 24ی ڕەشەمە

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای لە پارێزگای کوردستان بڵاو کردەوە و بەو پێیەش تا ڕێککەوتی 24ی ڕەشەمە 107 هاووڵاتیی کوردستان تووشی کۆرۆنا ڤایرۆس هاتوون.

کوردپرێس:

ئیدارەی ڕاگەیاندنی گشتی لە زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە تا ڕۆژی شەمە 24ی ڕەشەمەی 1398 ڕێژەی ئەو هاووڵاتییانی تووشی کۆرۆنا ڤایرۆس هاتوون گەشتۆتە 107 کەس.

هەر بە پێی ئاماری زانکۆی پزیشکیی کوردستان تێستی کۆرۆنا بۆ 338 هاووڵاتیی کوردستانی ئەنجام بووە و بە گشتی تێستی 107 کەس پۆزەتیڤ هاتۆتەوە.

شایانی باسە تا ئەمڕۆکە 10 هاووڵاتیی کوردستانی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە