شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-14 14:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کوردستانی سووریا سەرجەم قوتابخانە و زانکۆ و سنوورەکانی داخست

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند بە مەبەستی خۆپاراستنی هاووڵاتییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریان داوە بە داخستنی سەرجەم قوتابخانە و زانکۆی و پەیمانگا و دەروازە سنوورییەکانیان.

کوردپرێس:

ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند هەموو ڕێکارەکان دەگرنە بەر بۆ پاراستنی هاووڵاتییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەو مەبەستەش بڕیاریان داوە بە داخستنی سەرجەم قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگا و سنوورەکانیان.

بەپێی هەواڵێکی هاوارنیوز لە بەیاننامەکەدا نووسراوە: بە بڕیاری ئیدارەی خۆسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتە مەترسی و هەڕەشەیێکی جیهانی و هەر بەو بۆنەیەشەوە کۆمەڵێک ڕێکارمان گرتۆتە بەر بۆ ئەوەی گیانی هاووڵاتییانمان بپارێزین.

ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاندووە لە 14ی مارچی 2020ەوە سەرجەم قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگا و دەروازە سنوورییەکان تا کاتێکی نادیار دادەخرێن.

هەموو دەروازە سنوورییەکانیش بە ڕووی هەموواندا داخراو دەبێت و هاووڵاتییانی سووریی باکوور و خۆرهەڵاتی سووریاش تەنها تا ڕۆژی سێشەمە دەرفەتیان پێ دەدرێت بگەڕێنەوە خاکی خۆیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە