درۆنێکی سیخوڕیی تورکیا له پارێزگای دهۆک که‌وته خواره‌وه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەیێکی سیخوڕیی تورکیا لە ناچەی ئامێدیی پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان کەوتە خوارەوە.
کوردپرێس: له گوندێکی سنووری پارێزگای دهۆک، فڕۆکەیێکی سیخوڕیی تورکیا که‌وته خواره‌وه و تێکشکا و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانیش له ئێستادا به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌که‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
لەمبارەوە ئاژانسی رۆژنیوز بڵاویکردۆته‌وه فڕۆکه سیخوڕییه‌که له گوندی چه‌قه‌ی سه‌ر به شارۆچکه‌ی ئامێدی که‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام دیارنییه فڕۆکه‌که خراوه‌ته خواره‌وه یان خۆی که‌وتوه‌ته خواره‌وه، له ئێستاشدا فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌که‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران