شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-11 14:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری تەندروستیی سووریا: هیچ حاڵەتێکی تووشبوون به کۆرۆنامان نییه

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- وەزیری تەندروستیی سووریا رایگەیاند تاکوو ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێکی گوماناویی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوه.

کوردپرێس: نزار یازجی وەزیری تەندروستیی سووریا گوتی: "هەموو رێکاره پێویستەکانمان له دەروازه سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان گرتووەتە بەر بۆ دڵنیا بوون له تەندروستیی ئەو هاووڵاتیانەی دەگەڕێنەوه و ناوەندێکی تایبەتیش له ناوچی "ئەلدوریر" له هاوینەهەواری دیمەشق بۆ ئەم مەبەسته کراوەتەوه".

یازجی راشیگەیاند: "به هاوکاریی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، تاقیگەیەکیان به ئامێری پێویستەوه داناوه بۆ هەر حاڵەتێکی گوماناوی به ڤایرۆسی کۆرۆنا. 1126 ناوەندی تەندروستیش بۆ هەموو سووریا بۆ چاودێریی نەخۆشییه گوازراوەکان تایبەت کراوه".

وەزیری تەندروستیی سووریا ئاماژەشی دا: "ژووری تایبەت له نەخۆشخانه و وەزارەتی خوێندنی باڵا و ناوەنده خزمەتگوزارییه پزیشکییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دانراوه.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەاڵنێر:60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە