شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-11 15:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح و باڵیۆزی فەڕەنسا کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق، لە بەغداد پێشوازیی کرد، لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە وڵاتەکەی و پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

کوردپرێس: ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشکی سەلام لەب ەغداد، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیی کرد لە برۆنو ئوبێر، باڵیۆزی فڕەنسا لە عێراق و ژمارەیێک بابەتی سیاسی و ئەمنییان لە عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان عێراق و فەرەنسا و چۆنیەتی بەرەوپێش بردنی لە گشت بوارەکان و گرنگی بەردەوامی هاریکاری هاوبەش لە نێوان ھەردوو وڵاتدا کرا، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات.

هاوکات، جەختیان لەسەر ڕێزگرتن لە بڕیاری سەربەخۆیی نیشتمانی گەلی عێراق و پاراستنی ئاسایشی وڵات کردەوە.

هەروەها گفتوگۆ لە بارەی دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە و جیهان و پێویستی بەهێزکردنی دەرفەتی ئاشتی کرا، بە لە بەرچاوگرتنی دیالۆگی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە