شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-02 17:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەیاننامەی سێ وڵاتی ئەورووپی لەبارەی یارمەتیدانی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- هه‌ریه‌ک له‌ فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیان ڕۆژی دووشەممە بە دەر کردنی بەیاننامەیێک هاوکاریی خۆیان بۆ ئێران بە ناردنی یارمەتی پزیشکی و دارایی بۆ ڕووبەرڕووبوونەوەی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ به‌یاننامه‌یێکی هاوبه‌شدا هه‌ریه‌ک له‌ پاریس، له‌نده‌ن و به‌رلین رایانگه‌یاندووە له‌ رێگه‌ی رێکخراوی ته‌ندرووستی جیهانییه‌وه‌ به‌ بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ هاوکاری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ن.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئامانجی ئه‌و هاوکارییه‌ پشتیوانی کردنی ئێرانه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی کۆرۆنا.

ئەو وڵاتانە روونیشیان کردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و هاوکارییه‌ له‌ رێگه‌ی رێکخراوی ته‌ندرووستی جیهانییه‌وه‌ گەیێندراوەتە‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران و بریتین لە کیتی تاقیکاریی کۆرۆنا و دەسکێش و پۆشەنی تایبەت.

ئەو فڕۆکەیە کە یارمەتییەکانی گەیاندە ئێران هەروەها زیاتر لە 7.5 تەن کەرەستەی پزیشکی ، 100 هەزار کیتی تاقیکاریی کرۆنا و کەرەستەی پاراستنی بۆ زیاتر لە 15 هەزار کەس پێیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە