وەزارەتی بەرگریی تورکیا: لە هێرشێکی سوپای سووریا سەربازێکمان کوژرا و یەکی دیکەش بریندار بوو
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیێکی فەرمیدا ڕایگەیاند لە هێرشی تۆپخانەی سوپای سووریا لە ئیدلیب سەربازێکی تورک کوژراوە و یەکی دیکەش بریندار بووە.
کوردپرێس:
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیێکی فەرمیدا ڕایگەیاند تۆپخانەی سوپای سووریا تۆپبارانی سەنگەری سەربازانی تورکیای لە ئیدلیب کردووە و بە هۆی ئەو تۆپبارانەوە سەربازێکی تورکیا کوژراوە و یەکی دیکەش بریندار بووە.
بەپێی میدیای هابەر 7 هەر لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا نووسراوە: هەموو بنکە و شوێنە سەربازییەکانی ئەو هێرشەی سوپای تورکیا دەستنیشان کراون و دەکرێنە ئامانج و تورکیا ئەوەی پێویست بێت دەیکات و بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکات.
بۆچوونی بەکارهێنەران