شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-27 14:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەم هەفتەیە لە شاری سنە نوێژی جومعە ناکرێت؟

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- ئەنجومەنی سیاسەتدانانی پێشنوێژەکانی ئێران ڕایگەیاند لە چەندین شاری ئێران نوێژی جومعەی ئەم هەفتەیە بەڕێوە ناچێت کە شاری سنەش لە نێو لیستەکەدا دەبینرێت بەڵام سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان دەڵێت نوێژی جومعە لە شاری سنە دەکرێت.

کوردپرێس:

ئەنجومەنی سیاسەتدانانی پێشنوێژەکانی ئێران لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند بە بۆنەی پاراستنی هاووڵاتییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیار دراوە لە چەندین شاری ئێران کە سەنتەری پارێزگاکانن نوێژی جومعەی ئەم هەفتەیە بەڕێوە نەچێت.

ناوی شارەکان بریتین لەمانەی خوارەوە:

"تهران، قم مقدسه، رشت، مشهد مقدس، تبریز، ارومیه، همدان،اصفهان، ساری، اردبیل، کرج،اهواز، سمنان،زاهدان، شیراز، قزوین، سنندج، کرمانشاه، یاسوج، گرگان، خرم آباد، بندر عباس، یزد "

بەیاننامەکەی ئەنجومەنی سیاسەتدانانی پێشنوێژەکانی ئێران لە کاتێکدایە کە سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان وتوویەتی نوێژی جومعەی ئەم هەفتەیە لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت و بڕیاری پەکخستنی نەدراوە.

شایانی باسە لە پارێزگای کوردستان بە ڕاگەیاندنی فەرمیی زانکۆی پزیشکیی کوردستان دوو کەیسی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کرانەوە کە یەکیان لە شاری سنە و ئەوی دیکەیان لە شاری سەقزی پارێزگای کوردستانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە