شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-27 14:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

2هەزار سەر مەڕوماڵات لە بوومەلەرزەکەی خویدا لەناو چوون

پوختەی هەواڵ
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری ئاژەڵپزیشکیی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند لە بوومەلەرزەەکەی شاری خۆی زیاتر لە 2 هەزار سەر مەڕوماڵات لە ژێر ماڵ و گەوڕە ڕماوەکاندا ماونەتەوە و تیاچوون.

کوردپرێس:

کامیار داهیم بەڕێوەبەری ئاژەڵپزیشکیی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە بوومەلەرزەکەی شاری خوی کرد کە لەم هەفتەیەدا ڕووی دا و دەڵێت: 2100 سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتییانی گوندنشین بوون بە ژێر ماڵ و گەوڕە ڕماوەکانەوە و فەرمانبەرانی ئیدارەی ئاژەڵپزیشکی سەرقاڵن بە دەرهێنانی لاشەی مەڕوماڵاتەکە بۆ ئەوەی بە شێوەیێکی تەندروستییانە کاری ناشتنیان بۆ بکرێت و شوێنەکە سەمپاشی و خاوێن بکرێتەوە.

ناوبراو گوتیشی فەرمانبەرانی دایرەی ئاژەڵپزیشکی تا ئەم کاتە تەنها لاشەی 65 سەر مەڕوماڵاتیان لە ژێر بینا داڕماوەکان دەرهێناوە.

بوومەلەرزەکەی پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا زیانی قورسی بەدوای خۆیدا هێنا و بەتایبەتی لە ناوچە کوردنشینەکانی دەوروبەری کوتول زیانەکان قورس بوون.

بە وتەی دانیشتووانی گوندەکانی دەوروبەری کوتول لە گوندی "کوتان ئاوا" 1200 سەر و لە گوندی "گیرناویک"یش 900 سەر مەڕوماڵاتی گوندنشینان بوون بە ژێر بینا داڕماوەکانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە