وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سێیەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.
کوردپرێس: بەپێی راگەیێنراوی کۆبوونەوەکە، گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە کرايەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەبوونی پەیوەندییێکی دراوسێیانەی باش لەسەر بنەمای رێز لەیەکگرتن.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی گرفت و ئاستەنگەکانی ئاسایش لە ناوچەکەدا گفتوگۆ کراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران