شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-16 10:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی داوای جێگیرکردنی هێزی هاوبەش لەناوچە کێشەلەسەرەکان دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی شاندەکەی هەرێم بۆ کۆنفرانسی میوشن ڕایگەیاند "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم و وەزیری بەرگری ئەمریکا، مەسرووربارزانی داوای لە وەزیری بەرگریی ئەمریکا کردووە هێزی هاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم جێگیر بکات".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خالید شوانی ئەندامی شاندەکەی هەرێم بۆ کۆنفرانسی میوشن ڕاشیگەیاندووە لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەداوە کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکە و ئێمە لە پشتیوانی کردن و راهێنانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش بەردەوام دەبین".

هاوکات سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کردووە و جەختی لەوە کردەوەتەوە کە هاوپەیمانێتی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە