شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-10 10:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی: سیستەمی هاوسەرۆكی بۆ یەكێتی گونجاو نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی دەڵێت، سیستەمی هاوسەرۆکی بۆ حیزبێک كە لە دەسەڵاتدایە گونجاو نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پۆستی سکرتێری گشتیی لە یەکێتی نامێنێت و ئەو حیزبە لە داهاتوودا بەسیستەمی هاوسەرۆکیی بەڕێوەدەبرێت. مەحموود سەنگاوی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەمبارەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: "لەگەڵ سیستەمی هاوسەرۆكی نیم بۆ حیزبەكەم، سیستەمی هاوسەرۆكی بۆ حیزبێک نابێت كە لە شاردا بێت ‌و بەشداری دەسەڵات بێت".

مەحموود سەنگاوی پێیوایە "ئەگەر ئێستا یەكێتی لە خەباتی شاخدا بووایە ئەو جۆرە سیستەمە كێشەی نەبوو، بەڵام بۆ حیزبێكی بەشدار لە دەسەڵات، هاوسەرۆكی باش نییە". بۆیە دەڵێت: "لەگەڵیدا نیم و پێشم باش نییە".

لەبارەی هۆكاری بەشداری نەكردنی لە كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی حیزبەكەی، مەحموود سەنگاوی گوتی "راستە تاوەكوو ئێستا تەنیا بەشداریی یەک كۆبوونەوەم كردووە، چوونكە بەشداربم یان نا، ئیش هەر دەڕوات ‌و بەزۆرینە شتەكان تێدەپەڕێ،‌ بۆیە لە کۆبوونەوەکان بەشدار نابم".

بۆ پەسند كردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی چەند رۆژێکە بەردەوامە ‌و تاوەكوئێستاش 50ماددەی پەیڕەوەكە لە كۆی77مادە پەسند كراون. گرنگترین خاڵەکان کە تاوەکوو ئێستا پەسندکراون سیستەمی هاوسەرۆکییە بۆ ئەو حیزبە کە دوو کەس دەبن و تاوەکوو ئێستاش ئەوەی ناویان دەهێنرێت بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە