شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-10 10:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئیندۆنیزیا 600 ئەندامی داعش لە کوردی سووریا وەردەگرێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وەزیری کاروباری ئاینیی ئیندۆنیزیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەنیازە 600 ئیندۆنیزیایی کە لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە بە تۆمەتی ئەندامێتیی داعش دەستگیر کراون وەربگرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزە کوردەکانی سووریا ڕایانگەیاندووە دەیان هەزار کەس لە ژنان و منداڵانی داعشی لە کەمپەکاندا جێگیر کراون و دەیانهەوێت ئەو داعشانە ڕەوانەی وڵاتەکانیان بکەنەوە تا لە وڵاتی خۆیان دادگاریی بکرێن.

دەوڵەتی ئیندۆنیزیا ڕایگەیاندووە کە دەیهەوێت 600 هاووڵاتیی خۆی کە لەلایەن کوردەکانەوە دەستگیر کراون بۆ ئیندۆنیزیا بگەڕێنێتەوە.

ئاسیانیووز لەمباروە دەنووسێت فەخرول ڕازی وەزیری کاروباری ئایینی ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی سەرقاڵی گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەیە.

ناوندی توێژینەوەی ڕادیکالیزم لە ساڵی 2018 ڕایگەیاند کە 700 تا 800 ئیندۆنیزیایی بۆ تەڤڵ بوون بە داعشەوە خۆیان گەیاندۆتە سووریا و تا ئێستا تەنها 180 تا 300 کەسیانە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە