شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-10 13:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جادەی 367 گوندی پارێزگای کوردستان بە هۆی بارینی بەفرەوە داخراوە

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- جێگری ئیدارەی ڕێگاوبانی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند ڕێگای 367 گوندی پارێزگای کوردستان بەهۆی بارینی بەفری قورس داخراوە و هەوڵەکان بۆ کردنەوەی جادەی ئەو گوندانە بەردەوامە.

کوردپرێس:

ڕامبود نەوزەری جێگری ئیدارەی جادەوبانی پارێزگای کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە بەفربارینی ئەم دواییە لە پارێزگای کوردستان کرد و گوتیشی 367 گوندی پارێزگاکە بە بۆنەی بەفربارینەوە جادەکانیان داخراوە و تیمەکانی ئەوان بەردەوامن لە کارکردن بۆ کردنەوەی جادەی پێوەندیی گوندەکان.

نەوزەری گوتیشی تیمەکانی ئیدارەی جادەوبان لە 34 میحوەرەوە چالاکن و تا ئێستا 9 هەزار و 181 کیلۆمەتر لە جادەکان پاک کراونەتەوە.

ناوبراو ئەوەشی زیاد کرد جادەی 332 گوند کراوەتەوە بەڵام تا ئەم کاتەش 367 گوند جادەی پێوەندییان داخراوە و کارکردن بۆ کردنەوەی جادەکان بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە