شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-10 09:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە عەفرین تەقییەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە سەنتەری عەفرین تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەست دا و ژمارەیێک کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر رێگەی راجو لە عەفرین تەقیوەتەوە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی تورکیادایە.

بەهۆی تەقینەوەکە سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیێک هاوڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

روانگەی سووری ئاماژەی بەوەش کردوە، بەهۆی تەقینەوەکە سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیێک هاوڵاتیی دیکەش بریندار بوون کە برینی بەشێکیان سەختە، بەوەش ئەگەری ئەوە هەیە بەهۆی تەقینەوەکە ژمارەی قوربانییەکان زیاتر ببێت.

لە ئێستادا گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا شاری عەفرین لە باکووری پارێزگای حەلەب بەڕێوەدەبەن دوای ئەوەی سەرەتای ساڵی 2018 بە هاوبەشی هێزی ئاسمانی و زەمینی تورکیا هێرشیان کردە سەر هێزەکانی هەسەدە، لە ماوەی رابردووشدا دۆخی ئەمنی ناوچەکە ناجێگیر بووە و چەندین تەقینەوە روویان داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە