جیهان دەبێت دان بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا-دا بنێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی بزووتنەوەی جڤاتی دیموکراتیکی کوردی سووریا (تەڤدەم) ڕایگەیاند: گرووپە تیرۆریستییەکان مافی ژیان لە وڵاتی ئێمەیان نییە. ئێمە تا کۆتایی بەرگری لە زێدی خۆمان دەکەین. ئەگەر چی هەندێک کەس وڵاتمان داگیر دەکەن بەڵام ئێمە درێژە بە بەرخۆدان دەدەین.
هاوسەرۆکی TEV-DEM جەختی کردەوە: چیدی هەموو جیهان دەبێت بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قبووڵ بکەن. درێژە بە دانوستانەکانمان دەدەین لەگەڵ هەموو وڵاتان.
غەریب حەسۆ لە درێژەدا وتیشی: لەبارەی یەکگرتنی کوردانی سووریا هەوڵی پێویستمان داوە و لەگەڵ لایەنەکاندا کۆ بووینەتەوە. پیرۆزبایی لە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا (ENKS) دەکەین بە بۆنەی کردنەوەی نووسینگەکانیان لە کوردستانی سووریا.
هاوسەرۆکی بزووتنەوەی جڤاتی دیموکراتیک کوردی سووریا وەبیری هێنایەوە: لە ماوەی ئەم 9 ساڵەدا بەهۆی دەستوەردانی زلهێزان خەڵکی سووریا تووشی ئازار و کوێرهوهریی زۆریان بوونەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران