شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-08 08:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کچە خوێندکارێک پاش ئیمتحانێکی زانکۆ خۆی کوشت

پوختەی هەواڵ
بەشی ئیلام- سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیلام ڕایگەیاند کچە خوێندکارێک پاش کۆتاییهاتنی تاقی­کردنەوەیێکی زانکۆ لە قاتی دووهەمی بەشە ناوخۆیییەکانی زانکۆی خۆی کوشت.

کوردپرێس:

محەمەد میرزایی حەیدرەی سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیلام لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی پاش کۆتاییهاتنی ئیمتحانێک لە زانکۆی ئازاد کچە خوێندکارێک لە قاتی دووهەمی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ خۆی کوشت.

سەرۆکی زانکۆی ئازاد ڕوونی کردەوە کە ئەو کچە خوێندکاری زانکۆی ئازاد نەبووە بەڵکوو بەشداریی لە تاقی­کردنەوەیێک کردبوو کە ڕۆژی هەینی لە زانکۆی ئازاد بەڕێوە چوو و پاش ئیمتحانەکە خۆی کوشت.

ناوبراو ئاشکراشی کرد کچە خوێندکارەکە دەستبەجێ گەیێندرایە نەخۆشخانە بەڵام بەداخەوە فریای نەکەوتن و گیانی لەدەست دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە