شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-08 08:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دووهەمین کۆنفڕانسی زمان و ڕامان و ئایین لە زانکۆی ئارتۆکلۆی تورکیا بەڕێوە دەچێت

پوختەی هەواڵ
بەشی فەرهەنگ- دووهەمین کۆنفڕانسی زمان و ڕامان و ئایین مانگی نیسانی 2020 لە زانکۆی ئارتۆکلۆی تورکیا بە پێنج زمانی کوردی و فارسی و ئینگلیزی و عەرەبی و تورکی بەڕێوە دەچێت.

کوردپرێس:

زانکۆی ئارتوکلۆی شاری ماردین ڕایگەیاند دووهەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی زمان و ڕامان و ئایین ڕۆژانی 16و17و18ی مانگی نیسانی 2020 (1-2-3ی مانگی گوڵانی 1399) لەو زانکۆیە بەڕێوە دەچێت و بانگهێشتنامەی ناردنی وتار بۆ کۆنفڕانسەکە بڵاو کراوەتەوە.

بەپێی پۆستەری بانگهێشتنامەکە ئەو کۆنفڕانسە بە 5 زمانی کوردی و فارسی و عەرەبی و ئینگلیزی و تورکی وتار وەردەگرێت و وتارەکان هەر سێ تەوەری زمان یان ڕامان یان ئایین لە خۆ دەگرن.

ڕێککەوتە گرینگەکانی ئەو کۆنفڕانسە بریتین لەمانەی خوارەوە:

دوایین وادەی ناردنی پوختەی وتارەکان: 31ی کانوونی دووهەمی 2020 (11ی ڕێبەندانی 1398)

دوایین وادەی ڕاگەیاندنی پوختە وەرگیراوەکان: 10ی شوباتی 2020(21ی ڕێبەندانی 1398)

دوایین وادەی ناو تۆمارکردن: 21ی شوباتی 2020 (2ی ڕەشەمەی 1398)

دوایین وادەی ناردنی دەقی تەواوی وتارەکان: 31ی ئاداری 2020 (12ی خاکەلێوەی 1399)

کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی بەرنامەکانی کۆنفڕانس: 10 نیسانی 2020 (22ی خاکەلێوەی 1399)

بەڕێوەچوونی کۆنفڕانس: 16-17-18ی نیسانی 2020 (1-2-3ی گوڵانی 1399)

خوازایارانی بەشداری کردن لەو کۆنفڕانسە دەتوانن بۆ خۆتۆمارکردن و ناردنی وتارەکان سەردانی وێبسایتی کۆنفڕانسەکە بکەن بە ناونیشانەی خوارەوە:

http://www.artuklu.edu.tr/kr/mardinkongre

شایانی باسە تێچووی خواردن و هاتوچۆی نێو تورکیا لەسەر شانی بەڕێوەبەرانی کۆنفڕانسەکە دەبێت بەڵام تێچووی شوێنی مانەوە و بلیتی فڕۆکە تا تورکیا و گەڕانەوەیان وەئەستۆی خۆیان دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە