شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-06 11:00 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شانۆنامەیێکی جیهانی پێوەندیی قووڵی لەگەڵ ژیانی ژنانی کورد هەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- شانۆنامەی "مۆدە ئا" لە بنەڕەتدا شانۆیێکی یۆنانییە و تەوەری شانۆکە خزمایەتیی نزیکی لەگەڵ ژنانی کورد هەیە و شانۆیێکی بە زمانی کوردی لەسەر بەرهەم هێنراوە.

کوردپرێس:

شانۆنامەی "مۆدە ئا" لە بنەڕەتدا شانۆیێکی یۆنانییە و ئەوەش ناوی خاتوونێکی یۆنانییە و نووشین یۆسفی شانۆیێکی بە هەمان ناو بەرهەم هێناوە و بە زمانی کوردی لە فستیڤاڵی فیلمی فەجری ئەمساڵ نمایش دەکرێت.

نووشین یۆسفی دەرهێنەری شانۆی "مۆدە ئا" لەبارەی هۆکاری هەڵبژاردنی ئەو ناوە بۆ شانۆکە دەڵێت: "کاتێک بۆ یەکەم جار شانۆنامەی "مۆدە ئا"م خوێندەوە هەستم کرد تەوەرەکەی زۆر لە ژیانی ژنانی کورد دەچێت. واتا ئەو بەرسەرهاتانەی بە سەر "مۆدە ئا"دا دێت بەشی زۆریان لێکچوونی لەگەڵ بەسەرهاتی ژنانی کورد هەیە هەر بۆیەش بڕیارم دا ئەم شانۆیە نمایش بکەم کە لە سەر تەوەری ژن دەگەڕێت و داکۆکی لە مافی ژنان دەکات."

یۆسفی گوتیشی: "مۆدە ئا" شانۆنامەیێکی جیهانییە و ئێمە بە ئاوڕدانەوە لە پێگەی ژنانی کۆمەڵگا کاری نووسینەوەمان بۆ کردووە و داڵغەکانی ئەو شانۆیە لەگەڵ ژیانی ئەمڕۆی ژنان یەک دەگرێتەوە.

ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد کە شانۆکە لە شاری ورمێ نمایش کراوە و لە فستیڤاڵی تورکیا و مەهاباد و تارانیش چۆتە سەر شانۆ و دوو هەفتەی دیکەش لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.

یۆسفی دەشڵێت: "کاری هونەری و بەتایبەتی کاری شانۆ بۆ ژنانی شارە بچووکەکان کارێکی سەختە بەڵام هەرچەدە کارەکە سەختتر بێت هانی زیاتری من دەدات کە چالاکییەکانم زیاتر بکەم."

شایانی باسە فستیڤاڵی فیلمی فەجر تا ڕۆژی 20ی ڕێبەندانی 1398 لە شاری تاران بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە