دەستەی گەشتیاریی ئێران داوای ڕاگرتنی گەشتەکان بۆ چین دەکات
پوختەی هەواڵ
کوردپرێس:
دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران داوای لە حکوومەت کرد، بە زووترین کات سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ چین بوەستێت، دەستەی گەشتیاریی ئێرانیش پاڵپشتیی خۆی بۆ داواکەی وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاند و داوای کرد، گەشتەکان بۆ چین و بە پێچەوانەشەوە ڕابگیرێن.
ئەو داوایە دوای ئەوە دێت کە نیزکه‌ی80 ھاووڵاتیی ئێرانی لە شاری وۆھانی چینن و لە رۆژانی رابردوودا داوایان کردبوو، ئێران بیانگەڕێنێتەوە، بەڵام حکوومەتی ئێران دەلێ: ئەو پرسە پێوسیتی بە ڕەزامەندیی حکوومەتی چینە.
وه‌ک بڵاویش کراوه‌ته‌وه، ئه‌و داواکارییه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌سته‌ی گه‌شتیاریی ئێران به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایه له وڵاتی چین، که تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تایه، شارێکی 11 ملیۆن که‌سی له چین داخراوه و تا ئێستا به سه‌دان که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به هه‌زرانی دیکه‌ش تووشبوونیان به‌و ڤایرۆسه پشتڕاست کراوه‌ته‌وه.
تا ئێستاش چه‌ندین وڵاتی دیکه‌ی جیهان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه گه‌شته ئاسمانییه‌کانیان بۆ ئه‌و وڵاته راگرتووه و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا ئه‌و ڤایرۆسه بۆ چه‌ندین وڵات گوازراوه‌ته‌وه، دواجار ئه‌مڕۆ دوو حاڵه‌تی ئه‌و نه‌خۆشییه له رووسیا پشتڕاست کرانه‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران