شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-03-24 07:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەرمی کەمال مەزهەر مێژوونوسی کورد گەیشتەوە هەولێر

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی چوارشەمە 24ی ئادار، تەرمی مێژوونووسی کورد کەمال مەزهەر، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر. پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، ئەمڕۆ رێوڕەسمێکی رێزلێنانی بۆ دەکرێت.

کوردپرێس:

دوای ئەوەی، کەمال مەزهەر، نووسەر و مێژوونوسی کورد رۆژی سێشەممە ١٦ی ئەم مانگە لە تەمەنی ٨٤ ساڵی لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد، ئەمشەو تەرمەکەی گەیەنرایەوە هەرێمی کوردستان.

لەوبارەیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە میدیاکانی پارتی راگەیاند، لەگەڵ حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری پێشوازیی لە تەرمەکەی دەکەن و سبەینێش رێوڕەسمێکی رێزلێنانی بۆ سازدەکەن.

کەمال مەزھەر ئەحمەد، لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی ئاغجەلەری سەر بە شاری کەرکوک لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە. ساڵی ١٩٥٩ بەشی مێژووی لە کۆلیژی ئەدەبیاتی زانکۆی بەغداد تەواوکردووە. هەمان ساڵ بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا نێردراوە بۆ یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو. ساڵی ١٩٦٣ دکتۆرای لە مێژوودا وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٨١ بووەتە مامۆستای مێژوو، لە زانکۆکانی عێراق وانەی مێژووی وتووەتەوە.

کەمال مەزهەر ئەندامی یەکێتی نوسەرانی کورد و ئەنستیتیوتی کوردی بووە لە پاریس، هەروەها ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری کورد بووە. چەندین کتێبی لەسەر مێژووی کورد و جیهان چاپکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە