شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-03-24 06:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: رێککەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا دەکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جەعفەر ئیمنکی ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا دەڵێت ئامادەکارییەکان بۆ ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا کراوە و ئەگەر ڕێکیش نەکەوتن دانوستان بەردەوام دەبێت.

کوردپرێس:

جەعفەر ئێمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕتیی راگەیاند، رێککەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا دەکرێت. ئەگەریش نەکرا دانوستانەکان بەردەوام دەبن.

جەعفەر ئێمینکی ئاماژەى بەوەش دا، ئامادەکاریی پێویست کراوە و رێککەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا دەکرێت. باسی لەوەش کرد، ئەگەر رێککەوتن نەکرا، ئەوا دانوستانەکان بەردەوام دەبن.

وتیشی، "ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان چوونەتە بەغدا رۆڵێکی باشیان هەبوو و لە جاران باشتر لەگەڵ ئەوان قسەیان کردووە. بە بڕوای من زەمینە لەبارە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا".

وا بڕیارە ٢٧ی ئەم مانگە و بۆ جاری ١٨یەم، شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و جێگیرکردنی پشکی هەرێم سەردانی بەغدا بکاتەو

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە