ئەردۆغان هەڕەشەی هێرش بۆ سەر لیبیا دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەر هێرشەکانی خەلیفە حەفتەر دژی هێزەکانی لیبیا بەردەوام بن، ئەوا ئەوان لەوە پەشیمان نابنەوە کە وانەیێکی فێر دەکەن.
کوردپرێس:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا هەڕەشەی لە خەلیفە حەفتەر کردووە و لە وتارێکیدا بۆ ئەندام پەرلەمانەکانی ئاکپارتی گووتی، ئەوە ئەرکی ئێمەیە بەرگری لە لیبیا بکەین.
سەرۆککۆماری تورکیا ڕاشیگەیاند، ئەگەر هێرشەکانی خەلیفە حەفتەر دژی هێزەکانی لیبیا بەردەوام بن، ئەوا ئەوان لەوە پەشیمان نابنەوە کە وانەیێکی فێر دەکەن.
بەوەش تۆمەتباری دەکات، لە کۆبوونەوەکەی مۆسکۆ کە بۆ رێککەوتن لەسەر ئاگربەست رێکخرابوو، هەڵاتووە و رێککەوتنەکەی نەکردووە.
ئەردۆغان دووپاتیش دەکاتەوە، ئەگەر حەفتەر بەردەوام بێت لە هێرشەکانی بۆ سەر "حکوومەتە" شەرعییەکەی لیبیا، ئەوا وانەیێکی فێر دەکات کە شایەنی بێت.
بڕیارە رۆژی یەکشەممە، لە بەرلین، ئەڵمانیا، بەریتانیا و ڕووسیا و تورکیا لەبارەی ڕەوشی لیبیا کۆ ببنەوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران