شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-29 06:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانەوە 50 سەربازی ئەمەریکی تووشی لەقینی مێشک بوون

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ڕایدەگەیێنێت، بەهۆی هێرشە مووشەكییەكەی ئێرانەوە، 50 حاڵەتی برینداربوونی سەرباز و كارمەندمان تۆماركردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای تێپەڕبوونی چەندین رۆژ بەسەر هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا چەندینجار ژمارەی جیاواز لەبارەی زیانەكانی سەربازانی ئەمریكا ئاشكرا دەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە بۆ یەكەمجار دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند هیچ سەربازێكی ئەمریكایی زیانی پێنەگەیشتووە، ئەوەش دوای ئەوەی ئێران بڕیاری دا لەبەرانبەر تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران تۆڵەی خۆی بكاتەوە.

لە دوا ئاماردا تۆماس كامبل وتەبێژ بەناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا ڕایگەیاندووە 50 حاڵەتی برینداربوونی سەربازان و كارمەندیان تۆماركردووە بەهۆی هێرشە مووشەكییەكەی ئێرانەوە، كە برینداربوونەكەشیان لە لەقینی مێشكدایە.

وتیشی 31 كەسیان لە عێراق چارەسەر كراون و گەڕێنراونەتەوە سەر كارەكانیان و 18ـی دیكەشیان ڕەوانەی ئەڵمانیا كراون بۆ پشكنین و چارەسەر، یەكێكیشیان لە كوێت چارەسەر دەكرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە