شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-11 04:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران: فڕۆکە گەشتیارییەکە بە مووشەک کەوتۆتە خوارەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- پاش چوار ڕۆژ لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی گەشتیاریی ئوکراین لە نزیک فۆکەخانەیێکی تاران لە ئەنجامدا ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران ڕایگەیاند ئەو فڕۆکەیە بە مووشەک و بەهۆی هەڵەی ئینسانییەوە تێکشکێنراوە.

کوردپرێس:

دەمەوبەیانی ڕۆژی شەمە 21ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 11ی کانوونی دووهەمی 2020 ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران لە بەیانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند فڕۆکەی گەشتیاریی ئوکراین لە جۆری بویینگ 737 کە کاتژمێر 6 و 18 خولەکی بەیانی لە نزیک فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران کەوتە خوارەوە بە مووشەکی سوپای پاسداران کەوتۆتە خوارەوە.

لە بەیاننامەکەی ئەرکانی هێزی چەکداری ئێراندا وێڕای سەرەخۆشی کردن و داوای لێبوردن، نووسراوە لەو شەوەدا هێزەچەکدارەکانی ئێران خرابوویە ئامادەباشیی تەواو و ئامادەی هەموو جۆرە بەرپەچدانەوەیێک بوو بۆ هێرشێکی چاوەڕواننەکراوی ئەمریکا. لەم کاتە هەستیارەدا فڕۆکە گەشتیارییەکە لە بنکەی سەربازیی سوپای پاسداران نزیک دەبێتەوە و ئەم ڕووداوە بە هۆی هەڵەیێکی ئینسانییەوە ڕوودەدات.

شایانی باسە ڕۆژی ڕابردوو شاندێکی کانادا گەیشتە تاران و ئێرانیش بە فەرمی ڕایگەیاند کە ئامادەیە بە شاندێکی هاوبەشی ئێران و کەنەدایی سندووقە ڕەشەکەی ئەو فڕۆکە گەشتیارییەی ئوکراین تاوتوێ بکات و ئەنجامە فەرمییەکە هەرچی بوو ڕایبگەیەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە