وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: باڵیۆزی ئێران بانگهێشت ده‌كه‌ین
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هێرشه‌كانی تاران بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌نبار و هه‌ولێر به پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی وڵاته‌كه ناو ده‌بات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ گه‌یاندنی ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه باڵیۆزی ئێران له به‌غدا بانگهێشت ده‌كه‌ن.
کوردپرێس:
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه كردووه، هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌نبار و هه‌ولێر پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراقه.
بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاشیگه‌یاندووه، بۆ گه‌یاندنی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان بانگهێشتی باڵیۆزی ئێران له به‌غدا ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی كردۆته‌وه له‌وه‌ی عێراق وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری به پله‌ی یه‌كه‌م گرنگی به ئاسایشی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات و رێگه نادات ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕی وڵاتان.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران