شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-09 06:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕوونکردنەوە لەسەر کەوتنەوەی دوو مووشەک لە ناوچەی سەوز دەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، ئەو دوو مووشەکەی شەوی رابردوو لە ناوچەی سەوز کەوتوونەتە خوارەوە لە جۆری "کاتیۆشا " بوون و زیانی گیانی نەبووە.

کوردپرێس:

شەوی پێنجشەمە 9ی کانوونی دووهەمی 2020 دوو مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران و دەنگی تەقینەوە بیسترا و بالیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا.

- ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند ئەو دوو مووشەکەی لە ناوچەی سەوز کەوتوونەتە خوارەوە لە جۆری کاتیۆشا بوون و هیچ زیانێکی گیانی لە نەبووە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ئەو دوو مووشەکەی لە ناوچەی سەوز کەوتوونەتە خوارەوە لە جۆری کاتیۆشا بوون و هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی تێکشانی مووشەکەکاندا دروست نەبووە".

ئەوە لە کاتێکدایە درەنگانێکی شەوی رابردوو دوو "موشەکی کاتیۆشا" لە بەغدا تێکشکان کە یەکێکیان لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتووەتە خوارەوە و ئەویتریان لە ناوچەیێکی دوور لە باڵیۆزخانەکە بەبێ زیان تێکشکاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە