شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-08 05:28 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەیاننامەی سوپای پاسداران لەبارەی هێرشەکەی سەر بنکەی ئەمەریکیی عەین ئەسەد

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وەڵامی هەڵمەتی جەنایەتکارانە و تیرۆریستیی ئەمەریکای دایەوە.

کوردپرێس: سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 18ی بەفرانبار جەنگاوەرە بوێرەکانی هێزی ئاسمانیی سوپا لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووانەدا کە لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی شەهید سولەیمانی و ڕەمزی «یا زەهرا(س)» بەڕێوەچوو دەیان مووشەکی ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی داگیر کراوی عەین ئەسەد کرد و بە تەواوی شێواندی.

دەقی بەیاننامەکەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران

ئۆمەتی ئیسلامی و شەهید پەروەری ئێران

کاتی بردنە سەری بەڵێنەکە گەیشت و بە پشت بەستن بە خودا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە وەڵامی ئۆپەراسیۆنی جەنایەتکارانەی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمەریکا و تۆڵە کردنەوەی تیرۆری ناجوانمێرانەی فەرماندەی قارەمان و فیداکاری فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرداری شانازی پێکراو پاسداری شەهید حاجی قاسم سولەیمانی و هاوڕێیانی، جەنگاوەرانی بوێری هێزە ئاسمانییەکانی سوپا لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووانەدا کە لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی شەهید سولەیمانی و ڕەمزی «یا زەهرا(س)» ئەنجام درا دەیان مووشەکی ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی داگیر کراوی عەین ئەسەد کرد و بە تەواوی شێواندی کە وردەکارییەکانی ڕادەگەیێندرێت.

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بە میلەتی ئیسلامی و خەڵکی فیداکاری ئێران ڕایدەگەیێنێت:

1- هۆشداری بە شەیتانی خوێنڕێژ و ڕەژیمی داگیرکەری ئەمەریکا دەدەین هەر جووڵەیێکی دووبارە و دەستدرێژیێکی دیکە وەڵامێکی قورسی لێدەکەوێتەوە.

2- ئەو دوڵەتانەی کە بنکەکانی خۆیان لەژێر کونترۆڵی سوپای تیرۆریستیی ئەمەریکا داناوە هۆشداری دەدەین لە هەر وڵاتێکەوە هێرش بکرێتە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەیکەینە ئامانج.

3- بەهیچ لەونێک ڕەژیمی زایۆنی لەم جەنایەتەدا بە جودا لە ئەمەریکا نازانین.

4- بە خەڵکی ئەمەریکای ڕادەسپێرین بۆ ڕێگری کردن لە خەساری زیاتر، سەربازانی ئەمەریکی لە ناوچەکە بانگهێشت بکەنەوە و مۆڵەت نەدەن ڕەژیمی دژە ئینسانی ئەمەریکا گیانی سەربازانیان بخاتە مەترسیەوە.

و من نصر الا من عندالله العزیز الحکیم. 18ی بەفرانباری 1398

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە