شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-04 06:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەڵمانیا مەشق و ڕاهێنان بە هێزە عێراقییەکان ڕادەگرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە درێژەی بارودۆخی ئێستای عێراق، هەواڵەکان لە هەرێمی کوردستانەوە باس لەوە دەکەن ئەڵمانیا بڕیاری داوە ئەرکی سەربازیی خۆی لە مەشق کردن بە هێزە عێراقییەکان ڕابگرێت.

کوردپرێس:

بەگوێرەی هەواڵێکی تەلەڤزیۆنی ڕووداو، ڕووداوەکانی ئەم دوایییەی عێراق وای کردووە کارە دیپلۆماسیی و سەربازییەکانی زۆربەی وڵاتان لە عێراق ئاستەنگی بۆ دروستبێت و ئەڵمانیا دەڵێت راھێنان بە ھێزە عێراقییەكان رادەگرێت.

تەلەڤزیۆنی ڕووداو ڕایگەیاند: "فەرماندەی ھێزەكانی سوپای ئەڵمانیا بە لیژنەی بەرگری لە پەرلەمانی فیدرالی ئەڵمانیا راگەیاندووە كە مەشق و راھێنانی ھیزە عێراقیەكان لە لایەن سوپای ئەڵمانیاوە راگیراوە".

بەگوتەی فەرماندەی ھێزەكانی سوپای ئەڵمانیا ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی ھێزەكانی ئەڵمانیا دراوە. ئێستا 27 راھێنەری ئەڵمانیا لە بنكەی تاجی و 90 راهێنەر لە ھەرێمی كوردستانن.

ئەم بڕیارەی ئەڵمانیا لە کاتێکدایە چەندین وڵاتی ئەورووپی و لەوان ئەڵمانیا لە 2014 کە شەڕی داعش دەستی پێکردووە هێز و ڕاوێژکاری سەربازییان ناردۆتە ناوچەکە و لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش مەشق بە هێزی عێراقی و هێزی پێشمەرگە دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە