شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-04 05:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێوەندیی تەلەفونیی پۆمپیۆ لەگەڵ مەسروور بارزانی پاش تیرۆرکرانی سەردار سولەیمانی

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش شەهیدکرانی سەردار سولەیمانی بە فڕۆکەی ئەمریکی، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگای تەلەفونەوە پێوەندیی بە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرد.

کوردپرێس:

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 2020/1/3 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مایک پەمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

بەگوێرەی میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. جەخت لە سەر هێورکردنەوە دۆخی ناوچەکە و نەهێشتنی گرژی و دانبەخۆداگرتن و بەردەوامبوونی دایەلۆگ کرایەوە.

زانیاریی زیاتر لەبارەی پێوەندییە تەلەفونییەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو نەکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە