شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-25 16:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا هەوڵی دزینی سازی تەموورە دەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی فەرهەنگ و هونەر- پاش ئەوەی بەهۆی کەمتەرخەمیی ئێرانییەکانەوە وڵاتی ئازەربایجان سازی سێ تاری بە ناوی خۆیەوە لە یۆنیسکۆ تۆمار کرد ئێستا تورکیاش کار بۆ ئەوە دەکات سازی تەموورەی کوردی وەک سازێکی تورکی تۆمار بکات.

کوردپرێس:

پاش ئەوەی هەواڵێک بڵاو بوویەوە کە وڵاتی تورکیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان کار بەو ئاراستەیە دەکات کە سازی تەموورە وەک موڵکی خۆی تۆمار بکات، نیگەرانی کەوتە نێو چینی هونەرمەند و خەمەخۆرەی بواری مۆسیقا و هونەری کوردی.

ئەگەرچی کەسایەتییێکی وەک شارامی نازری وەک خەمخۆرێکی مۆسیقای کوردی هەوڵی داوە ڕێگری لەو کارەی تورکیا بکات و هونەرمەندانیش بە کارە هونەرییەکانیان هەوڵ دەدەن بیسەلمێنن کە تەموورە سازێکی کوردییە بەڵام بە تەنها ئەو هەوڵانە کاریگەرییان نابێت و دەبێت لایەنێکی فەرمی لە دەسەڵاتەوە کار بۆ ئەو بابەتە بکات.

ئومێد قادری بەڕێوەبەری ئیدارەی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاریی کرماشان لەو بارەیەوە وتوویەتی نازانم ئەو هەواڵە تا چەند ڕاستە کە تورکیا کار بەو ئاراستەیە دەکات یان خەیر. بەڵام ئەوەی ڕوونە دەبێت بڵێم تەموورە سازێکی تایبەتی ناوچەی خۆرئاوای ئێرانە و بەڕوونی لە ناوچەی کرماشان و داڵەهۆ سەری هەڵداوە و ئەرکی ئێمەیشە پارێزگاری لەو سازە بکەین.

شایانی باسە پێشتر وڵاتی تورکیا لە نەتەوەیەکگرتووەکانی ئامێری دیوانی وەک سازێکی تورکی تۆمار کرد و ئێستا ئەو سازە بە ناوی سازی تورکی لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەناسرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە