شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-17 08:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کونسوڵی گشتیی ئێران و فەڕەنسا لە هەولێر کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- لە هەولێر کونسوڵی گشتیی ئێران و فەڕەنسا کۆ بوونەوە و جەختیان لە دەستپێکردنەوەی پێوەندییە بازرگانی و ئابووریەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسۆڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، ڕایگەیاند نەسروڵڵا ڕەشنوودی لەگەڵ ئۆلۆڤیە دیکۆتینی کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستانی عێراق کۆ بووەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە؛ لەو دیدارەدا لەبارەی پرسە جیاوازەکان لەوان گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کراوە.

هەروەها نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ئاماژەی داوە بە پێشینەی پێوەندییە ئابووریەکانی هەردوو وڵات و هیوای خواستووە کە هەردوولایەنەکە دووبارە بتوانن هاوکارییەکانیان دەست پێبکەنەوە.

لای خۆیەوە ئۆلۆڤیە دیکۆتینی کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا جەختی لە هەوڵی وڵاتەکەی کردۆتەوە بۆ پەرەپێدانی پێوەندیەکان لەگەڵ ئێران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە