شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-16 05:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئێران دەروازەی سنووری چەزابەی داخست

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری چەڕابە لە پارێزگای خووزستان ڕایگەیاند دەروازە سنوورییەکە بۆ ماوەیێکی کاتی بە ڕووی هاووڵاتییانی عێراقیدا داخرا.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 24ی سەرماوەزی 1398 بەرانبەر بە 15ی کانوونی یەکەمی 2019 ئەحمەد سەهبانی بەڕێوەبەری تێرمینالی دەروازەی سنووریی چەزابە ڕایگەیاند، بەهۆی ناسەقامگیریی بارودۆخی ئەمنیی عێراق و بەردەوامیی خۆپیشاندانەكان، دەروازەكە تا كاتێكی نادیار بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتییانی عێراقیدا دادەخرێت.

ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە دوو هەفتە بەر لە ئێستاوە هاتوچۆی زیارەتكارانی ئێرانیش بۆ مەزارە ئایینییەكانی عێراق ڕاگیراوە.

سەهبانی ئاماژەی بە ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو دەروازە سنوورییەوە کرد و گوتیشی لە ئێستادا ئاستی ئاڵوگۆڕی كاڵا لە دەروازەی سنووريی چەزابەوە دابەزیوە.

شایانی باسە دەروازەی سنووريی چەزابە دەكەوێتە نێوان پارێزگاكانی خوزستانی ئێران و بەسڕەی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە