شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-15 07:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزە ئەمنییەکانی کەربەلا بۆ ماوەی 3 ڕۆژ خرانە ئامادەباشییەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی پۆلیسی کەربەلا پشت ڕاستی کردەوە کە هێزەکانی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

کوردپرێس: خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق بەردەوامە و لە پارێزگای زیقاریش ئەمڕۆ و سبەی لە سەرجەم فەرمانگەکان کرایە پشوو. لە بەغداش پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەر و ھێزە ئەمنییەكان دروست بوو.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی عێراق بەردەوامن و گۆرەپانی وەسبەی ناوەڕاستی بەغدا، شەوی رابردوو پێکداهەڵپژان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، بەهۆیەوە ژمارەیێک خۆپیشاندەر برینداربوون.

لە پارێزگای زیقاریش بەهۆی خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکانەوە، ئەمڕۆ و سبەی لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان کراوەیە پشوو.

ھەروەھا لە کەربەلاش سەرجەم هێزە ئەمنییەکان بۆ ماوەی سێ رۆژ خراونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە