تۆپخانەی سوپای تورکیا دوو گوند لە گرێ سپی بۆردوومان دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- شەوی ڕابردوو هێزەکانی سوپای تورکیا دوو گوندی دەڤەری گرێ سپی-یان کردە ئامانج.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لەسەرچاوە خۆجێییەکان بەدەست گەیشتوون شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا دوو گوندی دەڤەری گرێ سپی-یان تۆپباران کردووە.
هەواڵدەریی KRDnews بڵاوی کردەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەم هەواڵەیان پشت ڕاست کردۆتەوە و ڕایانگەیاندووە: هێرشەکانی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا جارێکی دیکە بۆ سەر ناوچەکە دەستی پێکردووە. لەم چوارچێوەیەدا هێزەکانی سوپای تورکیا کاتژمێر 19ی شەوی ڕابردوو، گوندی گیزعەلی و سماوار-یان لە دەڤەری گرێ سپی دایەبەر هێرشی قورسی تۆپخانە.
شایانی باسە، وردەکاریی زیاتر لەمبارەوە و ئاماری خەساری گیانی تا ئەم کاتە وەدەست نەگەیشتووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران