شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-14 07:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای توركیا بۆردوومان و تۆپبارانی سنووری سیدەکان ده‌كات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوپای تورکیا بە دوو فڕۆکەی جەنگی و تۆپ بۆردوومان و تۆپبارانی ناوچە ئاوەدانییەکانی سنووری شارۆچکەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆرانی کرد.

کوردپرێس:

لە درێژەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی هێزەکانی پەکەکە، سوپای تورکیا ناوچەی سنووری شارۆچکەی سیدەکانی تۆپباران کردەوە.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان لەو بارەیەوە بە ڕووداوی راگەیاند، فڕۆكه‌كان له‌كاژێر 02:35 خوله‌كه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ئاسمانی ناوچه‌كه ‌و سه‌ره‌تای بۆردوومانكردنیشیان له‌ كاژێر 03:00 بووە و به‌چڕی هه‌ردوو به‌رزاییه‌كانی كانی دێزان و سه‌ری زراران ـیان له‌ سنووری گوندی خه‌لیفان بۆردوومانكردووە.

بە گوتەی ئیحسان چەلەبی، دوای بۆردوومانه‌كه‌ش تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا هه‌مان ئه‌و ناوچانه‌یان تۆپبارانكردووە كه‌ فڕۆکەکان بۆردوومانیان كردبوو.

بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکوو نزیك كاژێرێك فڕۆكه‌كان چوار جار بۆردوومانی ده‌وروبه‌ری گوندی خه‌لیفانیشیان كردووه‌، تۆپخانه‌كانیش ناوه‌ ناوه‌ تۆپبارانی ده‌وروبه‌ری هه‌مان گوند ده‌كه‌ن.

هاوکات جه‌لال عوبه‌ید، موختاری گوندی خه‌لیفان به‌ رووداوی گوت، دوو ساڵه‌ گونده‌كه‌یان لەلایه‌ن فڕۆكه‌ و تۆپخانه‌كانی توركیا كراوه‌ته‌ ئامانج و هیچ كات وه‌ك ئه‌مجاره‌ نزیك ئاوه‌دانییه‌كان بۆردوومان و تۆپباران نه‌كراوه.

موختاری گوندی خه‌لیفان ڕاشیگەیاند، بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارانەکەوە گوندنشینان ترس و دڵه‌راوكێیان لا دروست بووه ‌و به‌شێك له‌ خه‌ڵكی ماڵەکانیان بەجێهێشتووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە