شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-14 07:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەدەپە: ڕەشنووسی ناڕەزایی بەرامبەر بڕیاری ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان بەجینۆساید قبووڵ ناکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە دەنگی نەخێری دایە ئەو رەشنووسەی لەلایەن ئاکپارتی، جەهەپە، مەهەپە و ئیی پارتی ئامادە کرابوو و تێیدا ناڕەزاییان بەرامبەر بڕیاری ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بەجینۆساید نیشاندا.

کوردپرێس:

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانی لەکاتی جەنگی جیهانی یەکەم لەلایە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بەجینۆساید ناساند، ئەوەش کاردانەوەی تورکیای بەدوای خۆیدا هێنا.

هەریەک لە ئاکپارتی، جەهەپە، مەهەپە و ئیی پارتی رەشنووسێکیان لەبارەی بڕیارەکە ئامادە کرد، بەڵام هەدەپە دەنگی نەخێری بەو رەشنووسە دا.

گە لە هەدەپە، پارتەکانی دیکە بڕیارەکەی ئەمریکایان ڕەت کردەوە و سەرکۆنەیان کرد.

هەدەپە لە راگەیێندراوێکی ئاماژەی بەوە کردووە "رووبەڕووبوونەوەی کێشەکانی ئەم خاکە، ئەرکی گەلانی ئەم خاکەیە. ئەگەر خۆمان ئەم کێشانە بە ئازادیی رادەربڕین چارەسەرنەکەین، لە لای دیکەوە بە مەبەستی جیاواز بەکاردەهێندرێن".

هەدەپە ئاماژەی بەوەشکردووە، نە رەشنووسەکەی پەرلەمانی تورکیا و نە بڕیارەکەی ئەمریکا راستییەکان نادۆزێتەوە و برینی ئەو کەسانە چاکناکاتەوە.

ڕۆژی 29ـی تشرینی یەکەمی 2019 ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە 11 دەنگی نەخێر و 405 دەنگی بەڵێ کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی بەجینۆساید ناساند. هەروەها رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 11ـی کانوونی یەکەمی 2019 ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکاش بە هەمان شێوە رووداوەکەی بەجینۆساید ناساند.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە