شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-10 07:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لایەنە كوردییەكان هێشتا لەسەر دروست كردنی هاوپەیمانی رێكنەكەوتوون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کورستان- نوێنەری کوردی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت تائێستا لایەنە كوردییەكان لەسەر دروست كردنی هاوپەیمانی رێكنەكەوتوون، بەڵام لەو بارەوە هەنگاوی باش نراوە.

کوردپرێس: رێبوار كەریم مەحموود پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران لەو بارەوە بە شارپرێسی وتووە: لەراستیدا هەنگاوی گرنگ هەیە بۆ كۆكردنەوەی هەموو نوێنەرانی كورد لەچوارچێوەی بەرنامەیێكی كوردستانی هاوبەش لە بەغدا.

ناوبراو دەیشڵێت لەم چوارچێوەیەشدا هەماهەنگی باش هەیە، لایەنەكانیش بە روونی رای خۆیان لەمبارەیەوە روون كردووەتەوە و لێكنزیكی نێوان لایەنەكان هەیە، چوونكە زۆربەی ئەو بابەتانەی لەبەغدا دەوروژێنرێن هاوبەشن.

لەبارەی دەنگۆكانی كوتلەیێكی نوێی كوردی لەپەرلەمانی عێراق لەدەرەوەی هاوپەیمانی كوردستانی، ئەو پەرلەمانتارە وتی: هیچ كوتلەیێكی سیاسی نوێ دروست نەبووە.

ماوەیەكە لایەنە كوردییەكان هەوڵی دروست كردنی هاوپەیمانی كوردستانی دەدەن لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ئەوەی لەپرسە جیاجیاكان هاوهەڵوێست بن‌ و هەماهەنگی یەكتری بكەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە