شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-10 06:37 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەلابەختیار : لە عێراقدا 600 ملیار دۆلار لوش کراوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایدەگەیەنێت لەعێراقدا 600 ملیار دۆلار لوش کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلابەختیار لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک لە پۆستێک بەناونیشانی " گەندەڵەکانی عێراق لە رۆژی گەندەڵیدا" نووسیویەتی، ئەمڕۆ، رۆژی دژایەتی گەندەڵییە. لای من، رۆژێکی هەرە گرنگە. راگەیەندراوەکە عێراق لە پلەبەندی دوانزدەهەمین وڵاتانی گەندەڵی جیهانە. واتا: لەریزی سۆماڵ و وڵاتانی هەرە بۆگەنی گەندەڵییە!

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە" هەر ئەمڕۆش دەستەی نەزاهەی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی 226 تۆمەتباری گەندەڵکاری دەرکردووە، بەمشێوەیەی خوارەوە:

- 12 پەرلەمانتار و 10یان ئێستایش پەرلەمانتارن.

- پارێزگارێکی ئێستا و 11ی پێشوو.

- 118 ئەندام ئەنجومەنی پارێزگاکانی پێشوو. 11ی پێشووە.

- 32 بەڕێوەبەری گشتی، کە 19یان هێشتا بەڕێوەبەرن و لە وەزارەتەکانی نەوت، کارەبا، پەروەردە، تەندروستی، پیشەسازی و دیوانی وەقفی سوننی.

- 11 بەڕێوەبەری تری پێشوو لە ئەنجومەنی وەزیران، ئەمینداری بەغداد، وەزارەتی خوێندنی باڵا، تەندروستی، شارەوانی، ئاوەدانکردنەوە، گواستنەوە و پیشەسازی.

لەمانە 51 فەرمانیان جێبەجێکراون، 68یان لە دادگاکاندا، لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە.

مەلابەختیار ئەوەشی نووسیوە "ئەم ژمارە گەندەڵە، هێشتا بەشێکی کەمی گەندەڵکارانە. زۆر زۆرتریان ماوە. چوونکە لە عێراقدا 600 ملیار دۆلار لوش کراوە.

بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەوەشی خستووەتەڕوو" وڵاتێک ئەمەندە نوقمی گەندەڵی بووبێ، هێشتا لای حیزب و کاربەدەستان، مایەی پرسیارە، خەڵک بۆ راپەڕیوە؟

پرسیاری ئەوەشیکردووە، لەم گەندەڵکارانە و لەوانەی تریش کە دەدرێنە دادگا، ئاخۆ چەندی کورد بێ؟ بەتایبەتی لەو وەزارەتانە، وەزیری کورد و جێگر و بەڕێوەبەری گشتیشی تیادا هەبوون و هەن!

لەکۆتایی نووسینەکەشیدا باسی لەوەکردووە "گومانیشمان نییە، لە کوردستانیشدا، گەندەڵی، لە دیاردەیەکی قێزەونەوە دەبێتە کێشەی سیاسی و حوکمڕانی و کۆمەڵایەتیش!!

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە