شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-09 14:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سنووری کەرکووک داعش دەستی خۆیان دەوەشێنن و هەڵدێن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنیدا گیرا و حەوت مۆڵگەی داعشیش تێک درا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە هێزە ئەمنییە عێراقییەکان، ئۆپەراسیۆنێکیان لەدژی چەکدارانی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەست پێکرد و لە ئەنجامدا دەستیان بەسەر 26 کەرەستەی تەقینەوە و 130 بۆمبی چێندراو دوو پشتێنەی تەقینەوەدا گرتووە، هاوکات 7 مۆڵگەی داعشیش تێک دراوە".

لەمبارەوە جواد جەنابی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بە باسنیوز-ی ڕاگەیاند: "داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک و چەند شوێن و ناوچەیێکی تریش هەن و جاروبار لەدژی خەڵک و هێزە ئەمنییەکان، چالاکیی تیرۆریستی خۆیان دەکەن".

ناوبراو گوتیشی: "ئەوان ئێستا هاوشێوەی مافیا دەستی خۆیان دەوەشێنن و هەڵدێن و هەندێک جاریش هێزە ئەمنییەکان رووبەڕوویان دەبنەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە