ئه‌ردۆغان: ده‌ستمان کردووه به نیشته‌جێ کردنی ئاوارە سووریەکان له باکووری وڵاتەکەیان
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سه‌رۆکی تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ده‌ستمان کردووه به نیشته‌جێ کردنی یه‌ک ملیۆن که‌س له ناوچه‌کانی سه‌ری کانی و گرێ سپی باکووری سووریا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌رۆکی تورکیا له میانه‌ی وتارێکدا، که له به‌رده‌م وه‌زیرانی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتانی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی پێشکه‌شی کرد، گوتی: ناوچه‌ی نوێی دیکه بۆ نیشته‌جێ کردنی په‌نابه‌رانی سووریا له باکووری سووریا درووست ده‌که‌ین.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: یه‌کێتی ئه‌ورووپا ته‌نیا 3 ملیار یۆرۆی بۆ خه‌رجی ئه‌و 9 ملیۆن هاووڵاتییه په‌نابه‌ره‌ی سووریا ته‌رخان کردووه، که له خاکی تورکیادان، به‌ڵام تورکیا 40 ملیار دۆلاری بۆ خه‌رج کردوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران