پارتى دیموکرات کاندیدی خۆی بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکووک دیاری کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسێکى باڵاى پارتى زانیارییه‌کى گرنگ له‌باره‌ى پۆستى پارێزگارى کەرکووکه‌وه ئاشکرا ده‌کات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندیی پارتى دیموکراتى کوردستان و هاوکات جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌کى تایبه‌ت له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه له‌سه‌ر پرسى کەرکووک پێکهێنراوه و بڕیار له‌سه‌ر پارێزگارى کەرکووک ده‌درێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد، "براده‌رێکمان بۆ ئه‌و پۆسته داناوه".
به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونى شارپرێس، ئه‌وکه‌سه‌ى وه‌کو کاندیدى پارێزگارى کەرکووک دانراوه کورده، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ک ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ى پلانەکانی کورد سەرکەوتوبێت، له‌ئێستادا ناوەکەی ئاشکرا ناکەن.
به‌رپرسه‌که‌ى پارتى جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه، "پارتى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رجه‌م ناوچه دابڕێندراوه‌کان و نابێت هیچ باره‌گایه‌کى پارتى له‌و ناوچانه هیچ هێزو لایه‌نێکى تێدا بمێنێت".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران