شاندی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێم له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشکرایکرد، یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو جارێکی دیکه وهفدى هه‌رێم بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات و ڕێککه‌وتنی سه‌ره‌تاییش له‌باره‌ی یاسای بودجه کراوه.
وته‌بێژى حکوومه‌ت ئه‌وه‌شى ڕوون کرده‌وه، "یه‌کێک له کۆبوونه‌وه‌کانی وهفدى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه سنوورییه‌کان بووه، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنێتی هه‌ماهه‌نگی کردن و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه سنوورییه‌کان کراوه، هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له هه‌ندێک ده‌روازه کرا، که له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه فه‌رمین، به‌ڵام لای حکوومه‌تی عێراق نافه‌رمین، بۆیه گفتوگۆ کراوه چۆن ئه‌و ده‌روازانه بکرێنه فه‌رمی و له‌وباره‌وه هه‌نگاوی باش نراوه و ڕێککه‌وتنی سه‌ره‌تایی کراوه".
به‌وته‌ى جووتیار عادل: "ڕێککه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023ی عێراق له‌نێوان حکوومه‌تی هه‌رێم و عێراقیش کراوه و ئه‌رکه‌کانی هه‌ردوولا دیاری کراون، به‌ڵام هه‌ندێک ورده‌کاری ماون پێویسته گفتوگۆیان له‌سه‌ر بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌کانی هه‌رێم پشتگوێ نه‌خرێن".
بۆچوونی بەکارهێنەران