شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-15 11:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

٢٢ی ڕێبەندان ڕۆژێکی مێژوویی بوو؛ سەری ڕێز بۆ خەڵکی ئێران دادەنوێنم

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ ڕۆژێکی مێژوویی بوو و ڕاشیگەیاند: وڵات لەم ڕۆژەدا خەڵکی ئێران لە سەرتاسەری  وڵات داستانێکی ڕاستەقینەیان خوڵقاند بۆیە بە پێویستی دەزانم سەری ڕێز بۆ خەڵکی ئێران دابنوێنم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا خامنەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ خەڵکی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، ئاماژەی دا بە بەشداریی میللەتی ئێران لە دێوڕەسمی ڕێپێوانی 22ی ڕێبەندانی ئەمساڵ و وتی: ڕۆژی شەممە ٢٢ی ڕێبەندان شەممەیەکی مێژوویی و ی٢٢ ڕێبەندانێکی مێژوویی بوو گەلی ئێرن لە سەرانسەری وڵات داستانێکی ڕاستەقینەیان خولقاند.

دێبەری باڵای شۆڕش لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا زیادی کرد: بەپێویستی دەزانم سەری ڕێز و حورمەت بۆ گەلی بەشەرەفی ئێران دابنوێنم لەبەرامبەر ئەم هەنگاوە بەنرخە کە لە ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ هەڵیانگرت. لەم ڕۆژەدا سەرەڕای هەموو پڕوپاگەندەی دوژمنان و سەرما و کێشە و گرفتی دیکە لە سەرانسەری وڵات خەڵک بە شێوەیەکی ڕاستەقینە داستان و حەماسەتیان خولقاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە