شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-14 06:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەر ئامانج لە هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق پێشێل کردنی مافی کورد بێت، پارتی ڕەتی دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت دەکاتەوە  ئەگەر مەبەست لە هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق زیانگەیاندن بێت بە مافەکانی کورد پارتی دژایەتی دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەیبین سەلام لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "بغداد الیوم"دا ڕایگەیاند: دەستووری ئێستای عێراق یەکێکە لە باشترین دەستوورەکانی ناوچەکە و ئەگەر هەموار بکرێتەوە نابێت مافەکانی کوردی تێدا پێشێل بکرێت.

ناوبراو زیاتر گوتی: ئەگەر مەبەست لە هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق هەڵوەشاندنەوەی مادەکان و زیانگەیاندن بە مافی کورد و نەتەوەکانی دیکەی عێراق بێت، پارتی دیموکراتی کوردستان بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ناکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە