شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-14 05:55 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەی پرسی دامەزراندن لە پاسەوانیی سەرسنوور لەبەردەست نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور رایدەگەیێنێت، "تائێستا هیچ زانیارییەکی نوێ بەردەست نییە لەبارەی بابەتی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەقید کاروان خۆشناو، گوتەبێژی ناوچەی یەكی پاسەوانی سنووری عێراق بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "تائێستا 2 ملیۆن و 182 کەس فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە و لەو ژمارەیەش تەنیا 2621 كەس لە پاسەوانی سنوور دادەمەزرێن، بەڵام دیارنییە کە لەو ژمارەیە چەندی بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت، بەڵکوو دوای تەواوكردنی رێكارەكان لەلایەن دەستەیەكی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆوە کۆدێک بۆ ئەوکەسانە دەنێردرێت کە شایستەی دامەزراندنن و مەرجەکان دەیانگرێتەوە و دواتر چاوپێكەوتنیان لەگەڵ دەكرێت".

رۆژی 16ـی کانوونی دووەمی 2023، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی عێراق لینکی فۆرمی دامەزراندنی لە پاسەوانی سنووری کارا کرد و پرۆسەکە تاوەکو 18ـی کانوونی دووەم بەردەوام بوو، مەرجی سەرەکیی پێشکێشکردنیش ئەوە بوو کە دەبێت کەسەکە خۆی و دایک و باوکی عێراقی بن، ئەمەش بەپێی بڕگەی یەکەمی ماددەی پێنج لە یاسای خزمەتکردن و خانەنشینی لە دەستووری عێراقی.

دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دامەزراندنی پاسەوانانی سنووری لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، 16-01-2023، لینکی پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور کاراکرا و رۆژی 18-01-2023 کاژێر 12:00ـی شەو راگیرا.

بەپێی زانیارییەکانی پاسەوانی سنوور؛ زیاتر لە 12 ملیۆن کەس سەردانی لینکەکەیان کردبوو، لەو ژمارەیە دوو ملیۆن و 182 هەزار کەس خۆیان ناونووس کردبوو، کە بڕیارە دوو هەزار و 621 کەس لە هەموو عێراق دابمەزرێن.

دامەزراندنی ئەو پاسەوانانە تایبەتە بۆ ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور کە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی بە درێژایی نزیکەی هەزار و 30 کیلۆمەتر دەگرێتەوە.

مەرجەکانی دامەزراندنەکە بریتین لە: کەسەکە دەبێت تەمەنی لەنێوان 17 ساڵ بۆ 35 ساڵ بێت، لە دایک و باوکێکی عێراقی بێت، فۆرمەکە بە زمانی عەرەبی پڕبکاتەوە و تەنیا پێویستە بڕوانامەی سەرەتایی و دواناوەندیی هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە