شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-13 08:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی یاسای نەوت و غاز راگەیەنراوێک بڵاو دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغدا کۆ بوونەوە و باسیان لە رەشنووسی یاسای نەوت و غازی حکوومەتی فیدراڵ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق؛ حکوومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندەکە، دید و تێڕوانینی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی سەبارەت بە ڕەشنووسی یاسای نەوت و غازی حکوومەتی فیدراڵ خستەڕوو.

وەزیری دارایی باسی لەوە کردووە، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجیەتی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بگاتە ڕێکەوتن بۆ داڕشتنی یاسایەک کە لە چوارچێوەی دەستوور و لە خزمەت هەموو پێکهاتە و هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان دا بێت."

هەر لە کۆبوونەوەکەدا کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت، وردەکاری تێڕوانینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە بارەی رەشنووسی پرۆژە یاساکەوە خستوەتەڕوو.

بەمەبەستی بەردەوامیدان بە دانووستانەکان و گفتوگۆ کردن لەسەر بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، ئێوارەی ڕۆژی شەممە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی بەغدای کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە