شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-13 06:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕەنگە داعش بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا وەکوو دەرفەتێک بۆ خۆڕێکخستنەوەی هێزەکانی بقۆزێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- دکتۆر ئان سپکهارد هۆشداری دەدات کە ڕەنگە چەکداران و زیندانیانی داعش بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا وەکوو دەرفەتێک بۆ خۆڕێکخستنەوەی هێزەکانی بقۆزنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەیەک لە بەرپرسانی زیندانەکانی ناوچەی کوردنشینی عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا - کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی تورکیا و سەربزیوەکاندایە - ڕایانگەیاندووە کاتێک بوومەلەرزەکە دووشەممەی ڕابردوو ڕوویدا بەشێک لە زیندانییەکانی داعش لە زیندانی شاری ڕاجو هەڵاتوون.

دکتۆر ئان سپکهارد بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتیی توێژینەوەکانی توندوتیژی و مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە هۆشداری دا لەبارەی لێکەوتەکانی ئەو دەرفەتە کە بۆ داعش بەدەست هاتووە.

دکتۆر ئان سپکهارد بە کوردپرێسی وت: بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە بووە هۆی داڕمانی دیواری زیندانی ڕاجو کە ٥ کیلۆمەتر لە سنووری تورکیاو و ٦٥ کیلۆمەتر لە باکووری شاری حەلەب دوورە، ئەمەش بۆتە هۆی خۆشحاڵیی هەزار و ٢٠٠ زیندانی داعش کە لەم زیندانەدا بەند کراون.

بەڕێوەبەری سەنتەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی هەروەها دووپاتی کردەوە کە 20 زیندانی داعش توانیویانە لەم زیندانە هەڵبێن.

دکتۆر سپکهارد هۆشداریشی دا لەوەی ئەو قەیرانە مرۆییەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە دروستبووە، سەرنجی دەسەڵاتدارانی تورکیای لە پرسە ئەمنییەکان لاداوە. ئەم پرسە ڕەنگە زەمینەیەک بۆ دیلەکانی داعش فەراهەم بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ ئاوارەکان یان لە ڕێگەکانی دیکەوە بەرەو تورکیا هەڵێن.

بەڕێوەبەری سەنتەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی هۆشداریشی دا، داعش ئێستاش هەر بەهێزە چوونکە شانە نووستووەکانی ئەو گرووپە لە عێراق و سووریا بوونیان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە