شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتنە هەولێر
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراق بە سەرۆكایەتی لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، سەرۆكی ئەركانی سوپا، گەیشتنە پارێزگای هەولێر.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 12ی2ی2023 هه‌ریه‌كه له لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و فریق روکن قه‌یس خه‌له‌ف محمداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بالای وەزارەتی بەرگریی عێراق سەردانی شاری هەولێریان کرد و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن فەریق رکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەفسەرانی باڵا پێشوازییان لێ‌کرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بریار وایە چەندین بابەتی پەیوەست بە پرسی ئاسایشی ناوچەکە و کۆمەلێک پرسی پەیوەندییدار لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگه وەزارەتی بەرگری عێراق گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران