شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-12 09:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گرژییەکی نوێ لەنێوان پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتمانیدا سەریهەڵداوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت گرژییەکی نوێی لە پەیوەندییەکانی نێوان حزبەکەی و پارتی دیموکراتی کوردستان سەریهەڵداوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "بغداد الیوم"دا ڕایگەیاند: ماڵپەڕەکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان؛ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە لە پشت بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیەوە بووە سەبارەت بە ڕێگری کردن لە ناردنی پشکی بوودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە.

سوورچی جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم تۆمەتانەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان دەیخاتە پاڵ حزبەکەی دوورن لە ڕاستی و هەمووی درۆیە، چوونکە بەوتەی ناوبراو "یەکێتی نیشتمانیش بەشدارە لە بەڕێوەبردنی نیوەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەهۆی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی زەرەرمەند بووە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد دەشڵێت: تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ سازدانی کۆبوونەوەی نوێی لەنێوان یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکرات دیار نەکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە